تاقیگەی مایکرۆجین ئەنجامی پشکنینی ساڵی 1963 لە گوندی شێخ مەنسوریانی بڵاو کردەوە
نیوەڕۆی ئەمرۆ (٢٢/٥/٢٠١٤) لە کۆنفرانسێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان: وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، قائمقامی قەزای دوکان و خەلەکان، و جەندین لایەن و بەرپرسی تر، تاقیگەی مایکرۆجین ئەنجامی پشکنینی DNA ئەو پێنج شەهیدەی کە لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لە ساڵی 1963 لە گوندی شێخ مەنسوریانی سەر بە ناحیەی خەلەكان شەهیدكران رادەستی کەسوکارە سەربەرزەکانیان کردەوە. دەستخۆشی لە کارمەندە ماندوونەناسەکانی تاقیگەکەمان دەکەین بۆ ئەم ئەنجامە گرنگە و سوپاسی هەموو ئەو کەس ولایەنانەی تریش ئەکەین کە هاوکارمان بوون.