بە هۆی هەژاری و نەدارییەوە جەیمز واتسۆن زانای بەناوبانگی ئەمریكی خەڵاتی نۆبڵەكەی دەفرۆشێت. ماڵپەڕی دەنگی ئەمریكا بڵاویكردەوە جەیمز واتسۆن كە بەهۆی دۆزینەوە زانستییەكانی بە باوكی دی ئێن ئەی ناسراوە خەڵاتی نۆبڵەكەی خستۆتە بەرچاوی فرۆشیاران و بەنیازە بە بەهای 2 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بیفرۆشێت. دەنگی ئەمریكا دەڵێت:بەڕای ژمارەیەك لە چاودێران دوای ئەوەی ساڵی 2007 جەیمز واتسۆن لە لێدوانێكی رەگەزپەرستانە بە رۆژنامەی سەندی تایمز-ی بەریتانی راگەیاند گۆمانی لە هۆش و بیری خەڵكی ئەفریقا هەیە و وتی ئەو كەسانەی كە كارمەندی رەشپێستییان هەیە ئەو راستییە باش دەزانن كە رێژەی زیرەكی و هۆشی هەموو مرۆڤەكان یەكسان نییە , داهاتەكەی كەمبۆتەوە و ئێستا دەیەوێت لە رێگای فرۆشتنی خەڵاتەكەی سەرنجی ناوەندە زانستییەكان بۆلای خۆی راكێشێت و بارودۆخی ماددی خۆی باش بكاتەوە. شایەنی باسە جەیمز واتسۆن ساڵی 1962 بە هۆی دۆزینەوەی پێكهاتەی دی ئێن ئەی لەگەڵ فرانسیس كیك خەڵاتی نۆبڵی پێبەخشرا.
|