Select Language
Microgen

پشکنینى (DNA)بۆ حه‌وت روفاتى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ دەکرێت

  • پشکنینى (DNA)بۆ حه‌وت روفاتى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ دەکرێت

     

    ئه‌و حه‌وت روفاته‌ى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ 10 مانگ له‌مه‌وبه‌ر دۆزرانه‌وه‌، پشکنینى (DNA)یان له‌شارى سلێمانى بۆ کرا، که‌ به‌ده‌ستکه‌وتێکى ته‌ندروستى ده‌زانرێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش له‌رێوڕه‌سمێکدا له‌گۆڕستانی قلیج به‌خاک ده‌سپێردرێن.
    10 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌ده‌وروبه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌، حه‌وت روفات دۆزرانه‌وه‌‌و ره‌وانه‌ى پزیشکى دادوه‌رى سلێمانى کران بۆ پشکنینى DNA.
    د.میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانی، به‌‌هاوڵاتی راگه‌یاند له‌پزیشکى دادوه‌رى سلێمانى نمونه‌یان له‌و روفاتانه‌ وه‌رگرتوه‌، به‌هاوکارى له‌گه‌ڵ تاقیگه‌ى مایکرۆجین پشکنینى DNAو ئێسکیان بۆ کراوه‌.
    هه‌روه‌ها وتیشى "ئه‌مه‌ سێیه‌مجاره‌ له‌سلێمانى به‌کارمه‌ندى خۆماڵى و ده‌ستێکى خۆماڵى و ئه‌مین پشکنینى DNA بۆ روفاته‌کانى خۆمان بکه‌ین."
    به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى، گرنگى پشکنینه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ هیچ خه‌رجیه‌کى تێنه‌چوه‌، له‌کاتێکدا ساڵانى رابردوو ده‌بوو بنێردرێن بۆ وڵاتان‌و خه‌رجیه‌کى زۆرى ده‌ویست.